ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاری بۆستن، كۆنگرەی نیشتمانی پارتی دیموكرات دەست به دووەم ڕۆژی كارەكانی دەكات، ئه‌مه‌ش پاش ووتارەكانی كردنه‌وەی یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگرەكه كه پڕ بوون له ڕەخنه گرتن له سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بوش.
سه‌رۆكی پێشوو بیڵ كلنتۆن كه‌وا ووتار خوێنی سه‌رەكی ئێوارەی دوێنێ دوو شه‌ممه بوو. ئه‌و له ووتارەكه‌یدا تیایدا بهڵێنیدا ببێته سه‌ربازێكی پیادە له كوششهكانی پارتیه‌كه بۆ ڕەوانه كردنی سه‌نه‌تۆری ماسه‌چووستس جان كێری بۆ كۆشكی سپی.
سه‌رۆك كلینتن دەڵێت " ئێمه بژارێكمان له بهردەمدایه بیكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له نێوان دوو كه‌سی به هێز و به توانای كه‌وا ووڵاتی خۆیان خۆش دەوێت، به‌ڵام بۆ چوون و تێڕوانینی زۆر جیاوازی جیهانیان هه‌یه. ناولێنراوی ئێمه جان كێری كه‌وا حه‌ز به دابه‌شكردنی به‌رپرسیارێتی و هه‌ل و دەرفهتهكان و هاوكاری زۆرتری جیهانیش دەكات. هه‌روەها سه‌رۆكی ئه‌وان و پارتیه‌كه‌یان له كۆنگرسدا حه‌ز به سه‌نگین خستنه سه‌ر دەوڵهمهندی و دەسهڵات دەكه‌ن كه لێبگه‌ڕێن خه‌ڵك به‌رگری له خۆیان بكه‌ن. هه‌روەها حه‌ز به هه‌نگاونان و كرداری یه‌ك لایه‌نه دەكه‌ن."
كه‌سێكی دیكه‌ی دیموكراته‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی كردنه‌وەی كۆنگرەكه، سه‌رۆكی پێشوو جیمی كارته‌ر بوو. به‌ڕێز كارته‌ر ئاماژەی به ژمارەیه‌ك هه‌ڵه كرد كه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بووشهوە له‌وەته‌ی پهلامارەكانی تیرۆرستی 11 ی سه‌پته‌مبه‌ری 2001 ئه‌نجام دراوە.
به‌ڕێز كارته‌ر دەڵێت " ته‌نیا له 34 مانگدا ئێمه به نیگه‌رانیه‌كی زۆر قوڵهوە شایه‌ت حاڵی ئه‌وە بووین كه ئه‌م هه‌موو نیاز چاكییانه له كۆتاییدا به زنجیرەیه‌كی نه‌پچڕاوی هه‌ڵه‌و مهزەندی نالهبارەوە گۆڕان. كردارە یه‌ك لایهنیهكان و داواكارییه‌كان بوونه‌ته مایه‌ی دابڕانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا...له هه‌مان ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه ئێمه پێویستیمانه له بهربهرەكانی تیرۆرزمدا هاوبه‌شیمان بكه‌ن."
جێگری سه‌رۆكی پێشوو ئاڵ گۆر كه ووتاری پێشكه‌ش به به‌شداربوانی كۆنگرەكه كرد به توندی ڕەخنهی له سه‌رۆك بوش گرت و داوای ڕێبهرایهتیهكی نوێی بۆ ووڵاته‌كه كرد.