مه‌سعه‌ب ئه‌لعه‌وادی كه به‌رپرسی كاروباری عه‌شرەته‌كانی عێراقه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆیدا له كاتی هاتنه دەرەوەی له ماڵه‌كه‌ی له به‌غدای پایته‌خت ته‌قه‌یان لێكراوە و له پاشدا گیانیان له دەستداوە.
پێشتریش كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مریكی له شاری موسڵ له باكوری عێراق ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له به‌ردەم بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیدا ته‌قێنراوە و بۆته هۆی كوشتنی ژنێكی عێراقی و منداڵه‌كه‌ی و كوشتنی گاردێكی عێراقی. هه‌روەهاش سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی و دوو كارمه‌ندی ئاسایشی عێراقی به هۆی هه‌مان ته‌قینه‌وە بریندار بوون.
له باشوری عێراقیش، یاخیبوان ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێك كردووە كه كۆمه‌ڵێك ژنانی عێراقیان بردۆته سه‌ر كار له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سرە كه له لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وە به‌ڕێوە دەبرێت و له ئه‌نجامدا دوو ژن كوژراوە و دووانی تریش بریندار بوون.