سه‌رچا‌وه فه‌له‌ستینیه‌كان راده‌گه‌یه‌نن كه‌وا هه‌لیكۆپته‌رێكی ئیسرائیلی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو موشه‌كی هاویشتۆته ماڵێك له شاری غه‌زه و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه سێ كه‌س برینداربوون. ئارمانجی هێرشه‌كه ماڵێك بووه له گه‌ره‌كی زه‌یتون ، وه رۆژی پینج شه‌ممه‌ی رابردووش هێرشێكی ئاسمانی كرایه سه‌ر غه‌زه و له ئه‌نجامدا دوو چه‌كداری جیهادی ئیسلامی كوژران. وه ده‌مێكی زووتر، هێزه‌كانی ئیسرائیلی چوونه ناوه‌راستی شارۆچكه‌ی به‌یت حانونی فه‌له‌ستینی.