بڕیارە كاربه‌دەستانی عێراق و ڕووسیا بۆ مه‌به‌ستی باسكردنی داهاتووی عێراق و به‌رەوپێش بردنی په‌یوەندی نێوان هه‌ردوو ووڵات له مۆسكۆ كۆببنهوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسی ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا له ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌مه‌دا، وەزیری دەرەوەی عێراقی هۆشیار زێباری له ڕووسیا دەبێت.
باوەڕ دەكرێت، ئه‌و كۆبوونه‌وەیه له سرگێی لاڤرۆڤ ساز بكرێت و تیایدا باس له په‌یوەندی نێوان هه‌ردوو ووڵات و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكرێت تاوەكو ووت‌وێژی ئاسایی كردنه‌وەی دانووساندنهكان له‌گه‌ڵ دەسه‌ڵاتدارانی عێراقیدا.