هێزەكانی ئه‌مریكا له عێراقدا هێرشێكی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر فه‌لوجه و باوەڕدەكه‌ن ئه‌و نیشانه‌یه له لایه‌ن یاخیبوانی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئهلزەرقاویهوە به‌كارهێنرا بێت.
له ماوەی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مریكیدا ڕاگه‌یه‌ندراوە كه ئه‌و هێرشی بۆمباركردنه له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی حكومه‌تدا ڕێكخراوە. نیشانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ش 10 بۆ 12 گومانلێكراوی تیرۆرستی سه‌ر به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی بووە.
جێی باسه، ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا بڕی 25 ملیۆن دۆلاری وەك خه‌ڵات داناوە بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بتوانێت زەرقاوی به ڕەگهز ئوردونی دەستگیر بكات.
دانیشتوان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌للوجه كه دەكهوێته خۆرئاوای به‌غداوە دەڵێن له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا، به لایه‌نی كه‌مه‌وە پێنج كه‌س بریندار بووە و له‌وانه دوانیان منداڵن.
له باكوری به‌غداش، له ئه‌نجام به‌ریه‌ككه‌وتنی ڤانێك كه خه‌ڵكی عێراقی سیڤیلی تیادابوو له‌گه‌ڵ تانكێكی ئه‌مریكیدا نزیكه‌ی 9 كه‌س كوژراوە و 10 كه‌سی تریش بریندار بووە.
له شاری سامه‌راش، به‌هۆی ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی سه‌ر ڕێگا چێنراو دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراوە و یه‌كێكی تریش بریندار بووە.