كینیا داوای له هاووڵاتیانی كردووه به زووترین كات له عێراق بكشێنه‌وه ئه‌مه‌ش وەك هه‌نگاوێك بۆ ئازاد كردنی سێ هاووڵاتی كینیی كه له عێراق به بارمته دەستگیر كراون .
ملیشاكان له ڕۆژی چوارشه‌ممه سێ هاووڵاتی كینی و سێ هاووڵاتی هندی و مسڕیهكیان گرتوه و هه‌ڕه‌شه‌یان كردووە و گوتویان هه‌ر هه‌موو 72 سه‌عات جارێك یه‌كێك له‌وانه دەكوژن یاخود ده‌بێت كینیا و هندستان و مسڕ هاووڵاتیه‌كانی خۆیان له عێراق بكشێننه‌وه . ههروهەها ئه‌و ڕفێنه‌رانه داخوازیشیان كردووه كه شۆفێره كوێتیه‌كان و كارمه‌نده‌كانیان كارداریهكانیان له عێراق ڕاگرن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هندستان ناتوار سه‌نگ له ڕێگای تهلهفیزیۆنێكی عه‌ره‌بییه‌وه داوای ئازاد كردنی ئه‌و بارمتانه‌ی كردووه.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌وان لاشه‌ی پیاوێكی سهڕبڕاویان له ڕووباری دیجله له باكوری عیراق دۆزیوه‌ته‌وه.
جێی باسه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له هه‌مان ناوچه لاشه‌ی سه‌ر بڕاوی تر دۆزرابووه و كاربه‌ده‌ستانی بۆلگاری پێناسه‌ی ئه‌و سه‌ڕ بڕاوانهیان كرد و هی بارمته بولگاریه‌كان نه‌بوون. كه له نزیك مۆسڵ گیرابوون. له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن له شه‌ڕێكی قورسی شاری ڕوومادی دا و له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا 25 كه‌س له یاخی بوانیان كوشتوه و 17 ی تریش بریندار بون و 25 تریشیان ده‌ستگیر كردووه.