ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی له هێرشه تیرۆرستیه‌كانی 11 ی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی 2001 دەكۆڵنه‌وە به نیازن دوا ڕاپۆرتی خۆیان بڵاوكردەوە.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان دەڵێن ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه نزیكه‌ی 600 لاپه‌ڕە دەبێت و تیایدا هیچ كه‌س له كاربه‌دەستان گوناهبار نه‌كراوە، به‌ڵام هه‌ر سووریشن له‌سه‌ر ئه‌وەی كه دەتوانرا ڕێگه له ڕوودانی ئه‌و هێرشه بگیرایه كه بووە هۆی له دەستدانی گیانی 3000 كه‌س.
به‌ڵام ئه‌و كاربه‌دەستانه‌ی كه ته‌ماشای ڕاپۆرته‌كه‌یان كردووە دەڵێن ئه‌لقاعدە و فڕێنه‌رانی فڕۆكه‌كان سوودیان له بێ سه‌روبه‌ری درێژخایه‌نی دەزگاكانی ناو حكومه‌تی ئه‌مریكی وەرگرتووە.
له‌و ڕاپۆرته‌دا بۆ ڕێگه گرتن له ڕوودانی هێرشه‌كانی داهاتوو گه‌لێك پێشنیار به‌رچاو كه‌وتووە له‌وانه دامه‌زراندنی پۆستێكی نوێی و‌ەزاری به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی كاروباری دەزگاكانی زانیاری ئه‌مریكا.