پارێزەرانی دكتاتۆری عیراقی لابراو سه‌دام حوسه‌ین داوایان له دادگای ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كردووە كه یارمه‌تیان بدەن بۆ ئه‌وەی بتوانن له زیندان سه‌ردانی سه‌دام بكه‌ن.
پارێزەر ئیمانوێل لودۆت له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا گوتویه‌تی تیمه‌كه‌ێ ئه‌و داوا له دادگای ستراسبۆرگ دەكات كه فه‌رمان به فه‌رەنسا بدات بۆ ئه‌وەی فشار بخاته سه‌ر ووڵاته یه‌کگرتووەكانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وەی به‌ندەكانی ڕێكه‌وتنامه‌ی جنێڤ په‌یڕەو بكه‌ن. به پێی ئه‌و ڕیكه‌وتنامه نێونه‌ته‌وەییه‌ش، دەبێت ڕێگه به ڕاوێژكاران بدرێت سه‌ردانی گیراوانی شه‌ڕ بكه‌ن.
ئه‌م تیمه یاساییه‌ی سه‌رۆكی لابراویش تا ئێستا نه‌یانتوانیوە بچنه ناو عیراقه‌وە. ئه‌وەبوو له سه‌رەتای ئه‌م مانگه‌دا، سه‌دام حوسه‌ین له به‌ردەم دادگایه‌كی تایبه‌تی عێراقیدا دەركه‌وت بێ ئه‌وەی ڕاوێژكارێك هاوەڵی بێت.
جێی باسه، له سه‌رەتای ئه‌م ساڵدا پارێزەرانی وەزارەتی به‌رگری ئه‌مریكا سه‌دام حوسه‌ینیان به گیراوی شه‌ڕ له قه‌ڵه‌م دابوو.