ووڵاتانی دراوسێی عێراق ڕازی بوون به‌وەی وەزیرانی ناوخۆی ووڵاته‌كانیان و كاربه‌دەستانی ئاسایش بۆ ئێران بنێرن به مه‌به‌ستی ووتوێژكردن له‌سه‌ر چۆنێتی پاراستنی ئاسایشی سنورەكانی عێراق و ڕێگه‌گرتن له تێپه‌ڕبوونی چه‌كداران به‌و سنورانه‌دا.
له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، به‌ڕێز هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق له ماوەی كۆبوونه‌وەی شه‌ش ووڵاتانی دراوسێی عێراق‌دا له قاهرە تیشك خراوەته سه‌ر به‌رەو پێشبردنی میكانزمی ئاسایش.
به‌ڕێز زێباری گوتویه‌تی عێراق داوای پشتگیری و یارمه‌تی له ووڵاتانی دراوسێی كردووە تاوەكو بارودۆخی ئاسایشی عێراق به‌رەو پێش ببرێت و جێگیر ببێت.
سه‌بارەت به‌و ڕێكه‌وتنه‌یان بۆ سازدانی كۆبوونه‌وەی وەزیرانی ناوخۆی ئه‌و ووڵاتانه له ئێران ، كات دیارینه‌كراوە. له كۆتایی ئه‌و كۆبوونه‌وەیه‌دا، وەزیرانی دراوسێی عێراق گوتویانه حكومه‌ته‌كانیان خۆشحاڵن به‌وەی كه‌وا دەسه‌ڵات بۆ حكومه‌تی كاتی عێراق گوێزراوەته‌وە، به‌ڵام هێچ جۆرە به‌ڵێنێكیان نه‌داوە به‌وەی كه به شێوەیه‌كی دیپلۆماتیانه باسی لێوە بكه‌ن. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌م باسه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.