كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق دەڵێن له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی سه‌ر ڕێگا چێنراو سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژراوە و شه‌ش سه‌ربازی تریش بریندار بووە.
له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌دا، ئه‌م ته‌قینه‌وەیه له بنكه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مریكی له دولویه‌ح ڕوویداوە كه نزیكه‌ێ 70 كم له باكوری به‌غداوە دوورە.
پێشتریش، كاربه‌دەستانی ئه‌مریكی گوتویانه دوو مارینز و دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وە له ناوچه‌ی ئه‌نبار كوژراون كه ئه‌مه‌ش ناوچه‌یه‌که زۆرینه‌ی دانیشتوانی موسوڵمانی سوننه‌ن.
جێی باسه، له مانگی چواری ڕابووردووە ژمارەی قوربانیه‌كانی له‌شكری ئه‌مریكا كه‌می كردۆته‌وە، به‌ڵام هێرشه‌كان له دژی كاربه‌دەستان و پۆلیسی عێراقی زیادیان كردووە.