به‌ڕێز هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق له قاهرەیه و له‌وێ له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی شه‌ش دراوسێ ووڵاتی عێراقدا كۆبۆته‌وە كه ئه‌مه‌ش یه‌که‌م كۆبوونه‌وەی له‌م جۆرەیه له پاش گه‌ڕانه‌وەی سه‌روەری بۆ گه‌لی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڕێز زێباری گوتی به‌غدا چاوەڕێی پشتگیری دراوسێكانی دەكات تاوەكو له ئاوەدانكردنه‌وەی عێراقدا یارمه‌تیان بدەن.
ئه‌و ووڵاتانه‌ی له‌و كۆبوونه‌وەیه‌دا به‌شدار بوون، میسر كه میواندارێتی كۆبوونه‌وەكه‌ی كرد، ئێران، سوریا، توركیا، عه‌رەبستانی سعودیه، ئوردون و كووەیت.
هه‌روەها پێشبینی دەكرێت، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وەیه بكات، هه‌روەها باوەڕدەكرێت نوێنه‌ری نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له عێڕاق به‌ڕێز له‌خزەر براهیمیش ئامادەی كۆبوونه‌وەكه ببێت.