ئێران ئه‌و ووتانه‌ی سه‌رۆك بوش رەت دەكاته‌وە كه گوایا ئێران دەستی له هێرشه تیرۆرستیه‌كانی 11 ی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی 2001 دا هه‌بووە.
قسه‌كه‌ری وەزیری دەرەوەی ئێرانی حه‌مید رەزا ئاسه‌فی دەڵێت هه‌ر جۆرە قسه‌یه‌ك دەربارەی بوونی په‌یوەندی ئێران به‌و هێرشانه‌وە بكرێت ئه‌وا هه‌موویان خه‌یاڵین و دروست كراون.
له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌دا، سه‌رۆك بوش گوتی ووڵاته یه‌کگرتووەكانی ئه‌مریكا هێشتا دەكۆڵێته‌وە له‌وەی كه گویا ئێران ڕۆڵی له‌و هێرشانه‌دا هه‌بووە یان نا كه بوونه هۆی له دەستدانی گیانی 3000 كه‌س. هه‌روەها تێبینیشی به‌وە دا كه دەزگای ناوەندی زانیاری ئه‌مریكی CIA هه‌ندێ به‌ڵگه‌یان دەستكه‌وتووە دەربارەی ئه‌وەی هه‌ندێ له فڕێنه‌رانی فڕۆكه‌كانی 11 ی سه‌پته‌مبه‌ر به ئێران‌دا تێپه‌ڕیوون.
به‌ڕێز ئاسه‌فی دەڵێت سنورەكانمان كه‌لێن و كه‌له‌به‌ری تیادایه، له‌به‌رئه‌وە شتێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سانێكی كه‌م به شێوەیه‌كی نا كانوونی پیایدا تێپه‌ڕ ببن.