كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبردنی شاری به‌سرە له باشوری عێراقدا و له ئه‌نجامدا گیانی له دەستداوە.
كاربه‌دەستانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دەڵێن حازم ئه‌لعه‌ینه‌چی له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆیدا و له خاڵێكی پشكنینی نزیك ماڵی خۆیدا ته‌قه له خۆیی و دوو پاسه‌وانی تایبه‌تی كراوە.
ئه‌م ڕووداوی كوشتنه‌ش ڕۆژێك پاش كوشتنی كاربه‌دەستێكی باڵای وەزارەتی به‌رگری هات كه له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا ته‌قه‌ی لێكرابوو. هه‌روەها له هه‌فته‌ی ڕابووردوودا، فه‌رمانداری شاری موسڵ له باكوری عێراق له ڕووداوێكی تری هه‌مان شێوەدا كوژرا.