سه‌رۆك بوش ده ڵێت وولاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هێشتا خه‌ریكی لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئایا ئێران رۆڵێكی هه‌بووه له په‌لاماره تیرۆرستیه‌كانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر. سه‌رۆك بۆش ئه‌مرۆ دووشه ممه كه بۆ په یامنێران ده‌دوا، ئاماژه ی به‌وه‌كرد كه‌وا به‌رێوبه ری سی ئای ئه‌ی به‌وه‌كاله‌ت گوتویه‌تی تاران هیچ په یوه ندیه‌كی راسته‌وخۆی به په‌لاماره‌كانه‌وه نه‌بووه، به‌لام وولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێشتا به‌قولی له راستیه‌كان ده‌كۆلێته‌وه.