Accessibility links

له‌ ئه‌نجام سووتانی قوتابخانه‌یه‌ك له‌ هندستان نزیكه‌ی80 منداڵ گیانیان له‌ دەستداوە - 2004-07-16


ئاگر به‌ربوویه‌ قوتابخانه‌یه‌كی هه‌رێمی تامیل نادوو له‌ باشوری هندستان و بووە هۆی له دەستدانی گیانی 70 قوتابی. كاربه‌دەستان دەڵێن ئه‌و ئاگرە له‌ چێشتخانه‌ی قوتابخانه‌كه‌وە دەستی پێكردووە و به‌ به‌شه‌كانی تری ئه‌و بینایه‌دا بڵاوبۆته‌وە.

جێی باسه‌، ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وەیه‌ له‌ ئه‌نجام تێكچوونی سیسته‌می كارەبای قوتابخانه‌كه‌دا ڕوویداوە كه‌ باوەڕدەكرێت له‌ بانی چێشتخانه‌ی قوتابخانه‌كه‌وە دەستی پێكردووە.

ئێستاكه‌ دایكان و باوكانی ئه‌و منداڵانه‌ به‌ ڕیز وەستاون تاوەكو ته‌رمی سووتاوی منداڵه‌كانیان دەست نیشان بكه‌ن.

XS
SM
MD
LG