كۆمپانیایه‌كی هاتوچۆ و گه‌یاندنی سعودی دەڵێت ئه‌وان كۆتاییان به كارەكانیان له عێراقدا هێناوە تاوەكو داخوازییه‌كانی ئه‌و میلیشیانه جێبه‌جێ بكه‌ن كه شۆفێرێكی سه‌ر به كۆمپانیه‌كه‌یان وەك بارمته دەستگیر كردووە.
له ماوەی به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ته‌له‌فزیۆنی جه‌زیرە له ڕۆژی هه‌ینیدا بڵاویكردۆته‌وە، ئه‌و كۆمپانیایه گوتویانه ئۆتۆمبیله‌كانیان له درەنگانێكی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له عێراق كشانۆته‌وە و ئه‌وەش هه‌نگاوێك بووە بۆ ڕزگاركردنی ژیانی ئه‌و شۆفێرە ڕفێندراوە كه ووڵاتیه‌كی میسرییه.
له لایه‌كی ترەوە، دیپلۆماتێكی باڵا له فلیپین دەڵێت فه‌رماندەی هێزێكی له‌شكری ووڵاته‌كه‌ی و 10 سه‌ربازی تر ئه‌مڕۆ هه‌ینی عێراق جێ دەهێڵن و 40 ئه‌ندامی تری گروپه‌كه‌شیان له ئایندەیه‌كی نزیكدا دەچنه دەرەوەی عێراق. ئه‌و یاخیبوانه‌ی كه شۆفێرێكی فلیپینیان وەك بارمته دەستگیر كردووە دەڵێن ئه‌و شۆفێرە دوا به دوای كشانه‌وەی هه‌موو سه‌ربازەكانی مانێلا له عێراق ئازاد دەكرێت.