له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری حه‌دیسه‌ی باكوری خۆرئاوای عێراق 10 كه‌س كوژراوە و سیان له‌وانه ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوون.
له ماوەی هێرشێكی جودادا، پۆلیس له شاری كه‌ربه‌لا له باشور ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێك.. دوو كه‌سی سه‌ر نشینی ناو ئۆتۆمبیله‌كه گیانیان له دەستداوە.
له هه‌مان كاتدا، به‌هۆی هێرشێكی به مووشه‌ك بۆ سه‌ر ماڵێک چوار ئه‌ندامی هه‌مان خێزان كوژراوە. له لایه‌كی ترەوە، یاخیبوان كاری گێرەشێوێنانهیان له بیرە نه‌وته‌كانی باكور و باشوری عێراق دا ئه‌نجام داوە.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌بارەت به ڕووداوەكانی شاری كه‌ركوك، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.