له به‌رە به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، ته‌قینه‌وەیه‌كی گه‌ورە له ناوەندی به‌غدا و له نزیك بنكه‌ی سه‌رەكی حكومه‌تی كاتی عێراق ڕوویداوە كه بۆته هۆی كوشتنی 10 عێراقی و بریندار بوونی 40 كه‌سی تر.
له كاتژمێر 9:20 به‌یانی به كاتی ناوخۆی عێراق، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ ئوتۆمبیلێكی بۆمب چێنراوی به‌رەو یه‌كێك له دەرگا سه‌رەكیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز لێخوڕی و بووە هۆی شكاندنی په‌نجه‌رەی ئه‌و بینایانه‌ی كه چه‌ندین كیلۆمه‌تر له شوێنی ته‌قینه‌وەكه‌وە دوورە و دووكه‌ڵێكی گه‌ورە و ڕەش به ئاسماندا بڵاوبۆوە.
جێی باسه، ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌و ناوچه‌یه كه به توندی پاسه‌وانی دەكرێت و حكومه‌تی كاتی عێراقی كارەكانی لێوە به‌ڕێوە دەبات و هۆڵی كۆنفرانسی به‌غدا و باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكی لێ‌یه. هه‌ر له هه‌مان شوێندا، ڕۆژانه عێراقیه‌كان ڕیز دە‌بن به‌و هیوایه‌ی كارێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێڕاقیدا دەست بكه‌وێت.
ئه‌م ته‌قینه‌وەیه به‌هێزەش له‌و ڕۆژەدا ڕوویدا كه له 14 ی مانگی حه‌وتی ساڵی 1958 دا ڕژێمی پادشایه‌تی له عێراقدا رووخێنرابوو.