ڕاپۆرتی ده‌نگ و باسه‌كانی ئسرائیل ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا ئیسرائیل ڕێڕەوی به‌شێك له هێڵی دیواری ئاسایشی كه‌ناری رۆژئاوای ناكۆكی له‌سه‌ر، سه‌ر له نوێ ده‌كێشێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستانی به‌رگری ده‌ستیان كردووه به پێداچوونه‌وه به پلانی دیواری 600 كیلۆ مه‌تری پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌كی باڵای ئیسرائیلی له مانگی ڕابردوو بریاری داوه كه ئه‌و ڕێگایه پێشێل كردنه له مافه‌كانی هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی.
ڕۆژنامه‌ی یادیۆت ئه‌هارۆنۆت گوتویه‌تی ڕێنومایه نوێیه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و دیواره ناتوانێت فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له كێڵگه‌كان و خویندنگاكان و نه‌خۆشخانه‌كان و كارگوزارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی تر جیا بكاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاریڵ شارۆن به‌ڵێنی داوه ئه‌و بڕیارە نێونه‌ته‌وه‌ییه پشت گوێ بخات كه دەڵێت ئه‌و دیواره نا كانونیه و دەبێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.