وەزیری دەرەوەی عێراق داوای له ناتۆ NATO كردووە به زووترین كات دەست بكات به ڕاهێنانی هێزەكانی ئاسایشی عێراق هه‌روەكو چۆن پێشتر به‌ڵێنی پێدابوو.
به‌ڕێز هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق پاش ئه‌وەی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له سیئۆل له‌گه‌ڵ باڵیۆزەكانی ووڵاتانی سه‌ر به ناتۆدا كۆبۆوە، گوتی عێراق پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی به‌و ڕاهێنانه هه‌یه.
له ماوەی لوتكه‌ی ناتۆی مانگی ڕابوردوودا كه له ئسته‌نبول ساز كرا، ڕێبه‌رانی ئه‌و هاوبه‌ندییه ڕازی بوون به ڕاهێنانی هێزەكانی ئاسایشی عێراقی و دابین كردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی.
له هه‌مان كاتدا له عێراق، دەسه‌ڵاتداران گوتویانه یاخیبوان هێرشیان كردۆته سه‌ر دەوریاتی پاسه‌وانی نیشتیمانی عێراقی له شاری موسڵی باكوری عێراق و له ئه‌نجامدا یه‌ك سه‌رباز كوژراوەو چه‌ندین كه‌سی تریش بریندار بووە. كاربه‌دەستان گوتویانه سه‌ربازەكان یه‌كێك له دوو هێرشبه‌رەكانیان كوشتووە و ئه‌ویتریشیان برینیدار كردووە.
په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا رۆجه‌ر وڵكسن له بروكسڵه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ئامادەی كردووە، بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌م باسه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.