له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی مینێك له ناوچه‌ی شه‌رناخی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیادا سه‌ربازێكی توركی كوژراوە. كاربه‌دەستانی توركیا دەڵێن ئه‌وان باوەڕ دەكه‌ن جه‌نگاوەرە كوردەكان به‌رپرسی ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بن.
توند و تیژییه‌كان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا له دوای ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی یه‌كی مانگی شه‌شی ڕابووردووەوە به‌رەو زیادی چوون پاش ئه‌وەی جه‌نگاوەرەكانی سه‌ر به گروپی قه‌دەغه كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان كه ئێستاكه ناوی خۆیان بۆ كۆنگرەی گه‌ل گۆڕیوە، كۆتاییان به بڕیاری ئاگر به‌ستنی پێنج ساڵه‌یان هێنا.