عێراق ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا له‌گه‌ڵ ووڵاتی سوریادا گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك بۆ پاراستنی سنوری نێوان هه‌ردوو ووڵات، ئه‌مه‌ش به‌و ئامانجه‌ی ڕێگه له هاتنه ناوەوەی چه‌كدارانی بیانی بۆ ناو عێراق بگرن.
به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح ی جێگری سه‌رۆك وەزیرانی عێراق سه‌ردانی دیمه‌شقی كردووە و له‌وێ گوتویه‌تی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه بانگه‌شه‌ی هێزەكانی ئاسایشی هه‌ردوو ووڵات دەكات كه هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن تاوەكو ئه‌و میلیشیا بیانیانه چیتر به سنوری نێوان هه‌ردوو ووڵاتدا تێپه‌ڕ نه‌بن.
سوریاش له لای خۆیه‌وە، نكۆڵی له‌و ڕاگه‌یاندنانه كردووە كه دەڵێن سوریا ڕێگه به‌و چه‌كدارە بیانیانه دەدات بچنه عێراقه‌وە تاوەكو له دژی هێزی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بجه‌نگێن.
له ڕوژی یه‌كشه‌ممه‌دا كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مریكیش ڕایانگه‌یاندووە كه‌وا له ماوەی هێرشێكدا له نزیك شاری موسڵ، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و سیڤیلیه‌كی عێراقی و یاخیبوویه‌ك كوژراون.