كۆمه‌له‌یه‌كی چه‌كداری سه‌ر به تیرۆرستی خوازراو ئه‌بو موسعیب ئه‌لزه‌رقاوی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به هێرشی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو راگه‌یاند كه تیایدا پێنج سه‌ربازی ئه‌مریكی و به لایه‌نی كه‌مه‌وه پاسه‌وانێكی نیشتیمانی عیراق كوژران. له بلاونامه‌كه‌ی كۆمه‌له‌ی ئه‌لزه‌رقاوی به‌ناوی ته‌وحید و جیهاد كه له مالپه‌رێكی ئیسلامی له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت بلاوبۆته‌وه هاتووه كه چه‌كداره‌كانی ئه‌و كۆمه‌له‌یه هێرشیان كردۆته سه‌ر نوسینگه‌كانی پاسه‌وانانی نیشتیمانی عیراقی له شاری شامه‌را. شایه‌نی باسه ئه‌بو موسعیب ئه‌لزه‌رقاوی، كه ئوردنیه، له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی تیرۆرسته خوازراوه‌كانه له عیراق، وه ئه‌مریكا بیست و پێنج ملیۆن دولاری وه‌ك خه‌لات ته‌رخان كردووه بۆ گرتنی ئه‌و تیرۆرسته.