ئه‌فسه‌كه‌رێكی پۆلیس دەڵێت ئه‌و چوار تاونبارە پاش ئازادكردنیان له مانگی ڕابووردوودا سه‌رپێچیان له یاسای توركیا كردووە به‌وەی كه به زمانی كوردی قسه‌یان كردووە و ئامادەی ئه‌و گردبوونه‌وەیه‌كی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌كه بوون.
هه‌ر هه‌مان قسه‌كه‌ر گوتی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئامادەی گردبوونه‌وەكه بوون دروشمی پشتگیریان بۆ گروپی قه‌دەغه‌كراوی جه‌نگاوەرە كوردەكان - پارتی كرێكارانی كوردستان - به‌رزكردۆته‌وە كه ئێستاكه ناوی خۆیان بۆ كۆنگرەی گه‌ل گۆڕیوە.
جێی باسه، ئه‌و چوار سیاسه‌تمه‌دارە به ناوبانگانه به له‌یلا زاناوە له مانگی ڕابوردوودا ئازاد كران پاش ئه‌وەی به پشتگیریان بۆ گروپه جه‌نگاوەرە كوردەكان تاوانبار كرابوون و له ساڵی 1994 ەوە زیندان كرابوون.