سكرتێری كاروباری ژاپۆن هیرۆیۆكی هۆسۆدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئامادەی دەسپێكردنی ووتووێژە له گه‌ڵ پیونگ یه‌نگ دا، به‌ڵام وردەكاری زیاتری له‌و بارەیه‌وە نه‌دا.
له هه‌فته‌ی پێشوودا، سه‌رۆك وەزیرانی ژاپۆن جۆنی چیرۆ كۆیزومی پێشنیازی كرد كه له ماوەی ساڵێك دا په‌یوەندی دیپلوماسی له گه‌ڵ كۆریای باكور ئاسایی بكاته‌وە.
جێی گوتنه، په‌یوەندی نێوان كۆریای باكور و ژاپۆن هه‌ر له ساڵانی 1970 و 1980 به‌رەو خراپی ڕۆیشت كاتێك كه هاووڵاتیانی ژاپۆنی له لایه‌ن كۆریای باكورەوه ڕفێندران و له‌شكری پیۆنگ یه‌نگ ههڕەشهی له ژاپۆن كرد.