ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆك بوش كۆندەلیزا رایس پاش سوپاسكردنی كۆریای باشور بۆ پشتیوانی كردنی له هاوپه‌یمانانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی بۆ سێ ووڵاتانی ئاسیا هێنا.
خانم رایس ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشور رۆه موهیۆن له سیئۆل كۆبۆوە. ته‌وەرەی سه‌رەكی باسه‌كانیان به‌رنامه ناوەكیه‌كانی كۆریای باكوربوو. له سه‌رەتای كۆبوونه‌وەكه‌دا خانم رایس نامه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك بوشی دا به سه‌رۆك ڕۆه. ئه‌و نامه‌یه‌ش سوپاسنامه‌یه‌كی سه‌رۆك بوش بوو بۆ ئه‌و په‌یوەندییه نزیكه‌ی له نێوان ووڵاته‌كانیاندا هه‌یه.
له ووتوێژێكیشدا له‌گه‌ل وەزیری دەرەوە بان كی موون، خانم رایس سوپاسی كۆریای باشوری كرد كه سه‌رەڕای كوشتنی پیاوێكی خه‌ڵكی كۆریای باشور له‌م دوایانه‌دا له لایه‌ن میلیشیا ئیسلامیه‌كانه‌وە 3000 هه‌زار سه‌ربازی وولاته‌كه‌یان بۆ عێراق ناردووە.
هه‌روەها خانم رایس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بان كیمون دا باسیان له كێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوەكی كۆریای باكوریش كرد.