جۆن کێری به‌ربژاری دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی وولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆن ئیدواردزی سیناتۆری ستانی كارۆلینای باكووری هه‌لبژارد تاوه‌كو ببێته جێگری سه‌رۆك. سیناتۆر کێری ئه‌مرۆ سه‌ره‌تا له رێگه‌ی ئیمێلێك و دوای ئه‌ویش له كۆبۆنه‌وه‌یه‌كی پێشبركێی سه‌رۆكایه‌تی له ستانی پێنسیلڤانیا ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ی راگه‌یاند. به‌رێز کێری رێزی له به‌رێز ئیدواردز گرت و ووتی ئه‌و سیاسه‌توانێكی شاره‌زایه و ده‌یه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نه‌ته چینی ناوه‌ند. به‌رێز كێری هه‌روه‌ها ووتی به‌رێز ئیدواردز له‌گه‌ل ئه‌و هاوبیره كه نه به‌ته‌نیا له‌شكرێكی به‌هێز پێویسته به‌لام ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ش هاوپه‌یمانێتی به‌هێز له‌گه‌ل وولاتانی تر گرێبده‌ین.