پۆلیس له شاری به‌سرەی سه‌ر به‌ندەری باشور ڕادەگه‌یه‌نێت كه پاش ماوەیه‌كی كورت له نیوە شه‌ودا به رۆكێت هێرش كراوەته سه‌ر بینایه‌كی حكومی نزیك خانوبه‌رە و ماڵان و له ئه‌نجامدا یه‌ك كه‌س كوژراوە و چه‌ندین كه‌سی تریش بریندار بووە.
هه‌ر له پاش ڕوودانی ئه‌م هێرشه به چه‌ند سه‌عاتێك، پۆلیس له شاری موسڵ له باكوری عێراق ڕایانگه‌یاندووە كه له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی سه‌ر ڕێگا پێنج كه‌سی سیڤیل بریندار بووە.
له هه‌مان كاتدا، كاربه‌دەستانی ئه‌مریكی هێشتا به شوێن چارەنووسی واسف عه‌لی حه‌سوون ئه‌ندامی هێزی دەریای ئه‌مریكیدا دەگه‌ڕێن كه به ڕەچه‌ڵه‌ك لوبنانیه و بۆ دوو هه‌فته‌یه بێ سه‌رو شوێنه. له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا به‌یننامه‌یه‌كی ئیمزا كرا‌و له لایه‌ن گروپی چه‌كداری ئه‌نسار ئه‌لسوننه‌وە له سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوكرابۆوەو تیایدا ئه‌و هه‌واڵه رەت دەكه‌نه‌وە كه ئه‌ندامێكی هێزیی دەریایی موسوڵمان سه‌ری بڕابێت.