له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، ئێران دەیه‌وێت ناڕەزاییه‌كانی خۆی له دژی دكتاتۆری پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین پێشكه‌ش به دادگا بكات.
وەزیری دەرەوەی ئێرانی دەڵێت به نیازە سكاڵایه‌ك دەربارەی تاوانه‌كانی سه‌دام حوسه‌ین پێشكه‌ش بكات كه له ماوەی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا له ساڵانی 1980 بۆ 1988 ئه‌نجامی داوە.
ئه‌مه‌ل حه‌مادەی شارەزای زانستی ڕامیاری له‌سه‌ر كاروباری ئێران له زانكۆی قاهرە دەڵێت گه‌لێ هۆی جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌وەی ئێران ئه‌م هه‌نگاوە بنێت.
به‌ڕێز حه‌مادە دەڵێت ئێران دەیه‌وێت چه‌خت بكاته‌وە له‌سه‌ر ئه‌وەی كه سه‌بارەت به دادگایی كردنه‌كه بۆچوونی خۆیان هه‌یه به تایبه‌تی سه‌بارەت به بارودۆخی ئێستای عێراق. ئه‌وان نایانه‌وێت كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وەی له مه‌سه‌له‌ی عێراقدا ئه‌وان فه‌رامۆش بكات.