گروپێكی ملیشیا له ڕۆژی شه‌ممه‌دا مارینزێكی ئه‌مریكیان كوشتووە كه باوەڕدەكرێت له ڕۆژی بیستی مانگی شه‌شدا به بارمته دەستگیر كرابێت.
گروپێكی چه‌كدار كه خۆیان به ئه‌نسار ئه‌لسونه دەناسێنن له ڕۆژی شه‌ممه‌دا و له ڕێگه‌ی ماڵپه‌رێكی سه‌ر ئینته‌رنێتێ عهرەبیهوە دانیان به‌وەدا ناوە كه مارینزێکی ئه‌مریكی به ناو واسف عه‌لی حه‌سونیان كوشتووە كه باوەڕدەكرێت له دوو هه‌فته له‌مه‌و به‌ردا به بارمته دەستگیر كرابێت.
كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مریكی له رۆژی شه‌ممه‌دا له به‌غدا گوتیان كه ئه‌وان له‌و ڕاپۆرته دەكۆڵنه‌وە و دەستبه‌جێ ئه‌و هه‌واڵه‌یان جه‌خت نه‌كردۆته‌وە.