پۆڵ برێمه‌ری به‌رێوبه‌ری باڵای پێشووی ئه‌مریكی له عێراق دەڵێت ئه‌و خۆشحاڵه به‌وەی كه گه‌یشتۆته‌وە ووڵات و نیگه‌رانیشه به‌وەی كه هێزەكانی ئه‌مریكا نه‌یانتوانیوە پێش گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات بۆ عێراقیه‌كان له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌دا بارودۆخی ئاسایش له ووڵاته‌كه‌دا به‌رەو پێش به‌رن.
به‌ڕێز برێمه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا و له ماوەی چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی ئه‌و دڵنیایه له‌وەی كه حكومه‌تی كاتی نوێی عێراقی كۆتایی به توند و تیژیه‌كانی یاخیبوان دەهێنن و بارودۆخی ووڵات جێگیر دەكه‌ن.
به‌رێز برێمه‌ر گوتی ئه‌و باوەڕدەكات كه چه‌ند مانگێكی تری پێبچێت پێش ئه‌وەی سه‌دام حوسه‌ین له‌به‌ردەم دادگایه‌كی عێراقیدا بوەستێت و گوتیشی ئه‌و دڵنیایه له‌وەی كه به ڕەوایانه دادگایی دەكرێت به شێوەیه‌ك كه به گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕەوا نه‌بینیبوو.
به‌ڕێز برێمه‌ر كه بۆ ماوەی 13 ساڵ له عێراقدا وەك سه‌ركردەیه‌كی سیڤیڵی ئه‌مریكی كاری دەكرد گوتویه‌تی خۆشترین ساتی ئه‌و كاته بوو كه دەستورە كاتیه‌كه له مانگی سێ‌دا ئیمزا كرا.