یه‌كێتی ئه‌وروپا به شێوەیه‌كی رەسمی سه‌رۆك وەزیرانی پورتوگالی خۆسێ مانوێل دووراوۆ باڕۆسۆ یان كردە سه‌رۆكی باڵای كۆمسیۆنی به‌ڕێوبردنی یه‌كێتیه‌كه‌یان. ئه‌م هه‌نگاوەش بووە هۆی كۆتایی هێنانی به‌و مشت و مڕانه‌ی له نێو 25 ووڵاتدا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته په‌یدا بووبوو.
سه‌رۆكی ئه‌و كۆمسیۆنه پۆستێكی گرنگه و ووڵاتانی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا دەڵێن پێویستیه‌كی زۆر هه‌یه بۆ بوونی كۆمسیۆنێكی به توانا كه بتوانێت فشار بخاته سه‌ر ئه‌ندامه‌كان تاوەكو بڕیارەكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكه‌ن و كه‌سێكیان دەوێت كه ڕێنوماییه‌كان له حكومه‌ته‌كانه‌وە وەربگرێت.
به پێی شیكه‌رەوان سه‌رۆك وەزیرانی پورتوگالی باشترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئه‌م پۆسته. شایانی باسه، په‌رله‌مانی ئه‌وروپی دەبێت له‌سه‌ر وەرگرتنی ئه‌م پۆسته له لایه‌ن به‌رێز باڕۆسۆوە ڕازی ببێت و باوەڕدەكرێت له مانگی حه‌وت دا بڕیاری له‌سه‌ر بدەن.