دادگای باڵای ئیسرائیلی فه‌رمانی داوە هه‌ندێك گۆڕانكاری له‌و په‌رژینی ئاسایشه‌دا بكرێت كه حكومه‌ت له ناوچه‌كانی چواردەوری كه‌ناری ڕۆژئاوا بینایان دەكات. له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ئه‌و دادگایه ئه‌م بڕیارەی دەركردوو گوتی ئه‌م به‌ربه‌سته زیانێكی زۆری به دانیشتوانه فه‌له‌ستینیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه دەگهیهنێت.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی دادگاش، ڕێگه‌ی له فراوانكردنی ئه‌و به‌ربه‌سته گرتووە كه له‌شكری ئیسرائیلی به نیاز بوون به درێژایی 30 كم له ناوچه‌كانی باكوری خۆرئاوای ئورشه‌لیم ئه‌و به‌ربه‌سته فراوانتر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه دەبێت ئه‌و به‌شانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا فراوان كراون بڕوخێنرێن.
بڕیارەكه‌ی دادگای باڵای ئیسرائیلی به مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وەی ئه‌و زیانانه‌یه كه به‌رامبه‌ر به ژیانی نزیكه‌ی دەیان هه‌زار فه‌له‌ستینی دەگهیهندرێت به‌وەی له كێلگه كشتوكاڵیه‌كانیان و قوتابخانه و كارەكانیان دابڕێنراون.
جێی باسه، ئیسرائیل له دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ردا دەستیكرد به بیناكردنی ئه‌م په‌رژینی ئاسایشه و ژەنه‌ڕاڵی له‌شكری ئیسرائیلی ئۆفیر گوتوبوی ئه‌م به‌ربه‌ستی ئاسایشه له دوورخستنهوەی هێرشبه‌رە خۆكوژییه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بووە. فه‌له‌ستینیه‌كان و چالاكیگێڕانی مافی مرۆڤیش دەڵێن ئه‌و به‌ربه‌سته له كه‌ناری خۆرئاوا ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی دەست به‌سه‌راگرتنه به‌سه‌ر زەویه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا.