له كاسێتێكی ڤیدیۆییدا كه ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیرە بڵاوی كردبۆوە پیاوێكی دەم و چاو داپۆشراو دەڵێت ئێمه ئه‌و كه‌سه به بارمته گیراوانه له به‌رخاتری موسوڵمانانی توركیا ئازاد دەكه‌ین.
هه‌روەها چه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیرە گوتیشی سه‌ربازێكی تایبه‌تی له‌شكری ئه‌مریكی به بارمته گیراو Keith Maupin یان كوشتووە و له‌شكری ئه‌مریكی دەڵێت ئه‌و كاسێته ڤیدیۆیه‌ی جه‌زیرەیان بینیوە به‌ڵام نه‌یانتوانیوە دڵنیا ببن له‌وەی ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی لێكراوە به‌رێز ماوپین بێت.
له هه‌مان كاتدا، له ماوەی ته‌قینه‌وەیه‌كی سه‌ر شه‌قام دا له به‌غدا دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراوە و دووانی تریش بریندار بووە