سه‌رۆك وەزیرانی كاتی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی دەڵێت حكومه‌ته‌که‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا سه‌رۆكی پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین و یانزدە كاربه‌دەستی باڵای تری ڕژێمی پێشوو وەردەگرنه‌وە.
له‌م كاتی ڕاگه‌یاندنه‌دا كه‌وا عێراق به شێوەیه‌كی یاسای دەستی به‌سه‌ری دكتاتۆری پێشووی عێراقی دەكات، سه‌رۆك وەزیر ئه‌یاد به‌ڵێنی دا كه سه‌دام به شێوەیه‌ك دادگایی دەكرێت كه هه‌رگیز به گه‌له‌كه‌ی خۆی رەوا نه‌دەبینی.
هه‌روەها ئه‌یاد عه‌للاوی گوتی سه‌دام دەتوانێت نوێنه‌رێكی خۆی و پارێزەریشی هه‌بێت و ئه‌گه‌ر پارەشی نه‌بێت پارێزەرێك بۆ خۆی بگرێت ئه‌وا حكومه‌ت پارەكه‌ی دەدات تاوەكو به باشی نوێنه‌رایه‌تی بكرێت.