له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیل له باشووری به‌غدا بیست و سێ كه‌س كوژران. له به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكری هاتووه كه ته‌قینه‌وه‌كان له شارۆچكه‌ی حیلله روویدا كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی شیعه‌ن ونزیكی شه‌ست كه‌س بریندار بوون. ته‌قینه‌وه‌كان كاتێكی دره‌نگ رۆژی شه‌ممه روویاندا ته‌نیا چه‌ند رۆژێك پێش گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له لایه‌ن هاوپه یمانه كان بۆ حكومه‌تی كاتی عیراق كه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌یاد عه‌لاوی رێبه‌رایه‌تی ده كرێت. سه‌رۆك وه‌زیری نوێی عیراقی ووتی ئه‌و پێشنیاری لێخۆشبوو‌ن له‌به‌رهه‌لستكارانی هاوپه‌یمانه‌كان به‌رچاو ده‌گرێت، به‌لام ئه‌و لێخوشبونه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه تاوانیان ئه‌نجام داوه.