ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپی سۆزیان دا كه به ته‌واوی پشتیوانی حكومه‌تی كاتی عیراقی بكه‌ن، كه له رۆژی پێنج شه‌ممه ده‌سه‌لات وه‌رده‌گرێت. له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش، كه له دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌یی له ئیرله‌ندا بلاوكرایه‌وه، هاتووه كه ئه‌مریكاو ئه‌وروپا پابه‌ندبوونی سیاسی هاوبه‌شیان هه‌یه له عیراق. سه‌رۆك بوش له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئیرله‌ندا كۆبۆوه، كه وولاته‌كه‌ی ئێستا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپی ده‌كات. هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه هاتووه كه حكومه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واو له به‌غدا بۆ وولاتێكی ئازاد، دیموكراتی و یه‌كگرتوو كارده‌كات. سه‌رۆك بوش ئیرله‌ندا جێده‌هێلێت و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت بۆ به‌ژداری كردن له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌یی ناتۆ كه له رۆژی دووشه‌ممه له ئیسته‌نبول ده‌به‌سترێت.