بۆ جاری سێیه‌م له حه‌فته‌یه‌كدا هێزه‌كانی ئه‌مریكی له عیراق هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی گومان لێكراوی تیرۆرست ئه بو موسعب ئه لزه رقاوی له فه‌للوجه. كاربه‌ده‌ستانی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن بیست بۆ بیست و پێنج كه‌س له‌و هێرشه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی كوژراون. له‌شكر رایگه‌یاند كه‌وا ئه‌م هێرشه به ئه‌نجام گه‌ینرا دوای ئه‌وه‌ی زانیاری باوه‌رپێكراو هه بوو له‌سه‌ر شوێنی تیرۆرسته‌كه. یه‌كسه‌ر نه‌زانرا كا ئه‌گه‌ر ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی له كاتی هێرشه‌كه له حه‌شارگه كه بووه یان نا. چه‌كداری په یوه‌ندیدار به‌و تیرۆرسته، كه سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه، به‌رپرسیاریان به‌رامبه‌ر هێرشه كانی رۆژی پێنج شه ممه له پێنج شاری عیراقدا راگه‌یاند كه تیایاندا نزیكی سه‌د عیراقی و سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران.