سه‌رۆك وه‌زیری كاتی عیراق ئه‌یاد عه‌لاوی سۆزی له ناوبردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی دا كه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی رۆژی پێج شه‌مه به‌رپرسیارن. به‌رێز عه‌لاوی چه‌كدارانی ئیسلامی و پشتیوانانی رێبه‌ری لادراو سه‌دام حوسێنی به ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشانه گونه‌هبار كرد كه بوه‌ته هۆی كوشتنی نزیكی سه‌د كه‌س. گروپێكی په‌یوه‌ندار به تیرۆرست ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له په‌یامێك كه له‌سه‌ر ماڵپه‌رێكی ئیسلامی بلاوبۆته‌وه به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی رۆژی پێنج شه‌مه راگه‌یاندوه. شاری موسل له باكووری عیراق زۆرترین ژماره‌ی قوربانیانی به‌خۆوه بینی كه تیایدا‌و له ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شه‌ست و دوو كه‌س كوژران. شاره‌كانی به‌غدا، فه‌للوجه، به‌عقوبه و رومادیش هێرش و ته‌قینه‌وه‌یان به‌خۆوه بینی.