سه‌بارەت به پرۆسه‌ی گواستنه‌وە دەسه‌ڵات بۆ عێراقیه‌كان له یه‌كی مانگی حه‌وته‌وە، پرۆفسیۆر ئه‌ندریا بارتۆلی بۆ به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا دوا و گوتی بارودۆخی ووڵات بۆ عێراقیه‌كان له نیوان 30/6 بۆ 1/7 هێچ جۆرە جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نابێت، به‌ڵام بۆ سه‌ركردەكان بارودۆخه‌كه جیاواز دەبێت.
سه‌بارەت به ڕۆڵی كوردیش گوتی ئه‌وەی كوردەكان له نێو حراقدا دەهێڵێته‌وە كوردەكان خۆیانه و كه‌س ناتوانێت فشاریان بخاته سه‌ر ڕازی ببن به شتێك كه له به‌رژەوەندی خۆیان نه‌بێت.
ئه‌مه به‌شێك بوو له‌و گفتوگۆیه‌ی كه هاوكارمان بروسك تۆغان له نیۆرك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌رتۆلی سازیدا بوو بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و گفتوگۆیه كلیكی ئه‌و فایله دەنگیه‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.