وەزیری دەرەوەی ئێران كه‌مال خه‌رازی دەڵێ ووڵاته‌كه‌ی سنوورداركردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوەكیه‌كانی قه‌بوول ناكات.
كاربه‌دەستانی ئێران به ئاژانسی نێونه‌ته‌وەیی ووزەی ئه‌تۆمیان گوتوە كه مه‌به‌ستیان له به‌رهه‌مهێنانی كارەبا بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئاشتیخوازانه‌یه. به‌ڵام ئێران به‌و سه‌رچاوە زۆرە نه‌وت و گازانه‌ی هه‌یه‌تی، پێویستیه‌كی كه‌متری به ووزەی ناوەكی هه‌یه.
ئه‌م مانگه، موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی به‌رپرسی گشتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وەیی ووزەی ئه‌تۆمی گوتی كه ئێران زانیاری پێویست سه‌بارەت به دامه‌زراوە ناوەكیه‌كانی دابین ناكات. به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی بانگه‌وازی حكومه‌تی ئێرانی كرد كه زۆرتر و پتر به كردەوە هه‌نگاو هه‌ڵبنێنه‌وە.
له ساڵی 2003 دا ئاژانسی ناوبراو به خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وە له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئێران بووە و ئه‌و ئاژانسه ته‌سدیقی كردووە كه ئێران گه‌لێك چالاكی ناوەكی به نهێنی هه‌بووە كه بۆ ماوەی زیاتر له 18 ساڵان ئێران له‌سه‌ری به‌ردەوام بووە.
ووته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا ریچارد باوچه‌ر دەڵێ ئێران به‌ردەوام ئه‌و هه‌نگاوە پێویستیانه‌ی هه‌ڵنه‌هێناوەته‌وە كه سه‌ر له نوێ دەسته‌به‌ری بكات كه پرۆگرامیه ناوەكیه‌كانی ئاشتیخوازانه‌یه.
به‌ڕێز باوچه‌ر گوتی" له ڕاپۆرتی هه‌رە نوێی به‌رپرسی گشتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وەیی ئه‌تۆمی سه‌بارەت به پرۆگرامی ئێران به‌ڵگه‌ی زۆرتر هه‌یه كه هاوكاری نه‌كردنی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسی ناوبراو دا هه‌روا درێژەی هه‌یه. ڕاپۆرته‌كه ئاماژەشی پێكرد كه شێوەی رووبه‌ڕووبوونه‌وەی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه‌دا به ڕادەی پێویست نه‌بووە. هه‌روەها ڕاپۆرته‌كه گوتی دوای ئه‌وەی ساڵێك گیروگرفتیان له‌گه‌ڵ پشكنه‌ران دا بۆ هاتۆته پێش، پێویسته ئێران به كردەوە هه‌نگاو هه‌ڵبنێته‌وە و روونتر بێت."
ئێران دەبێت به‌رپرسیاری په‌یمانی سازنه‌كردنی چه‌كی ناوەكی بێت. به‌رێز باوچه‌ر دەڵێت به‌ڵام ڕژێمی توندڕەوی ناوخۆی ئێران به‌ردەوام مه‌به‌سته پڕ گیروگرفته‌كانی پرۆگرامی ناوەكی خۆی به روونی ڕانه‌گه‌یاندووە.
ئێران خۆی له كاری پشكنه‌ران وەرداوە و كارەكانی ئه‌وانی ڕاگرتووە، له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وەیی ووزەی ئه‌تۆمی هاوكاری نه‌كردووە كه مه‌سه‌له گرنگیه‌كانی تری په‌یوەندیدار به پرۆگرامه‌كانی چارەسه‌ر بكات.
ڕێچار باوچه‌ر، ووته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌وەی ئێران دەبێت له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وەیی ووزەی ئه‌تۆمی هه‌ر سوورە و داوا له ئێران دەكات له‌سه‌ر به‌ڵێنی دووپاتكردنی هاوكاریكردنی خۆی به باشی بێته دەر.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌م ووتارەی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.