له شاری موسڵ كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته سه‌ر خانم له‌یلا عه‌بدوڵڵا سه‌عه‌د (سه‌رپه‌رشتی كۆلێجی یاسا له زانكۆی موسڵ) و هاوسه‌رەكه‌ی و له ئه‌نجامدا كوژراون و سه‌ری خانم سه‌عه‌د یان بڕیوە.
پۆلیس ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ته‌رمه‌كانی ئه‌م قوربانیانه‌یان له‌به‌ردەم ماڵی خۆیاند دۆزییه‌وە و لێكۆڵینه‌وە له‌و بارەیه‌وە به‌ردەوامه.
له هه‌مان كاتدا، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ هێرش كراوەته سه‌ر كه‌رتێكی هێزی هاوپه‌یمانان ی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا و له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سیڤیل بریندار بووە.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا كودۆ بۆتانی له شاری موسڵه‌وە ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.