قسه‌كه‌ری له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق دەڵێت ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه چوار ما‌رینزی ئه‌مریكی له ناوچه‌یه‌کی ئارامی پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای به‌غدا كوژراون.
پاش ئه‌وەی كۆمه‌ڵێك كه‌س ئه‌رمی ئه‌و چوار مارینزەیان بینی بوو به په‌یامنێرەكانی هه‌واڵیان ڕاگه‌یاندبوو كه ته‌رمی چوار قوربانی ئه‌مریكی له نزیك بینایه‌كی ئاوەدانكراودا له ناوەڕاستی شاری رومادی دۆزراوەته‌وە. باوەڕدەكرێت له ماوەی هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش له شارەكه‌دا كوژرابن.
له لایه‌كی دیكه‌وە و له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی چێنراو له‌سه‌ر شه‌قامێك كه نزیكه‌ی 50 كم له باشوری شاری موسڵه‌وە دوورە، چوار ووڵاتی عێراقی كوژراوە و چواری تریش بریندار بووە.