ئه‌فسه‌رانی له‌شكری عیراقی له شاری فه‌للوجه ده‌ڵێن هیچ نیشانێكی یاخیبوان له‌و ماڵه‌دا نه‌بووه كه له‌كاتی هێرشێكی ئه‌مریكی له رۆژی شه‌ممه ته‌خت كراوه و به‌پێی ریپۆتان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بیست كه‌سی سیڤل كوژراون. ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌فسه‌رانی عیراقی ووتیان ژنان و مندالان له‌ناو كوژراوه‌كان بوون، به‌لام به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك هیچ نیشانه‌یه‌ك به‌دی ناكرێت كه‌وا یاخیبووه بێگانه‌كان خانووه‌كه‌یان به‌كارهێنابێت. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م هێرشه ژه‌نه‌رالی ئه‌مریكی مارك كیمیت ووتی به‌پێی زانیاریه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكی ئه‌ندامانی تۆری تیرۆرستی ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی له كاتی هێرشه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه له‌ناو ماله‌كه بوون.