ئیران ده‌ڵێت سه‌ر له‌نوێ به‌سه‌ر بریاری راگرتنی پرۆگرامی زاخكردنی یۆرانیۆمدا ده‌چێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسی چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رۆژی هه‌ینی بریارێكی په‌سه‌ند كرد كه به‌توندی ره‌خنه‌ی له ئێران گرت كه به ته‌واوی هاوكاری له‌گه‌ل پشكێنه‌رانی نێو نه‌ته‌وه‌یی نه‌كردووه. رۆژی شه‌ممه حه‌سه‌ن روحانی، كاربه‌ده‌ستی بلندی ئاسایشی ئیرانی، گوتی وولاته‌كه‌ی هیچ دامه زراوێكی نه‌هێنی زاخكردنی یۆرانیۆمی نی یه و ووتی وولاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردن له‌گه‌ل ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی.