پۆڵ جۆنسۆن كه له رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابووردودا فڕێندرا بوو له ریاز ی پایته‌ختی سه‌عودیه فڕێندرابوو ئه‌مرۆ هه‌ینی له لایه‌ن گروپێكی سه‌ر به ئه‌لقاعدەوە له سێدارەدرا.
ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵێكی ئیسلامی سه‌ر به ئه‌لقاعدە له نیمچه دوورگه‌ی عه‌رەبی سه‌ربڕینی به‌ڕێز جۆنسۆن و وێنه‌ی ته‌رمه شێواوەكه‌شیان بڵاوكردۆته‌وە و دەڵێن سه‌ربڕینی به‌ڕێز جۆنسۆن به‌هۆی ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌وەیه كه موسوڵمانه‌كان به دەست موشه‌ك و راكێت و هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاچییه‌وە دەیچێژن.
به‌ڕێز پۆڵ جۆنسۆن ئه‌ندازیارێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵ بوو كه له‌سه‌ر هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاچی بۆ كۆمپانیای Lockheed Martin كاری دەكرد.