له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێك له‌به‌ردەم ناوەندی ڕاهێنانی له‌شكری عێراقی له به‌غدا 35 كه‌س كوژراوە و پتر له سه‌د كه‌سی تر بریندار بووە
سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی ئه‌یاد عه‌لاوی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه سه‌ردانی شوێنی ڕووداوەكه‌ی كردوو به هێرشێكی دڕندانه‌ی وەسف كرد.
به‌شی زۆری قوربانیه‌كان عێراقی سیڤیل بوون كه ویستویانه به‌شداری له‌شكری عێراقی بكه‌ن هه‌روەها كۆمه‌ڵی كه‌سی تر كه له‌ناو پاسێكدا بوون و به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕیون، به‌ڵام قوربانی له هێزەكانی ئه‌مریكا نه‌كه‌وتۆته‌وە.
كاربه‌دەستانی عێراقی و ئه‌مریكی باوەڕدەكه‌ن كه ئه‌م ته‌قینه‌وەیه‌ی ئه‌مڕۆ په‌یوەندی به ئه‌بو موساب ئه‌لزەرقاوی ئوردونی توندرەو بێت كه په‌یوەندی به گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعدەوە هه‌یه.
له‌م بارەیه‌وە سه‌میرە عه‌لی مه‌ندی ڕاپۆرتێكی بۆ ئامادە كردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.