ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه بڕیارە ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له بروكسل به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی جیاوازەكانیان سه‌بارەت به دەستوری نوێی یه‌كێتیه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ دەست به كۆبوونه‌وە لوتكه‌ییه دوو ڕۆژیه‌كه‌یان دەكه‌ن.
ڕێبه‌رانی به‌شداربوو له‌سه‌ر چه‌ند ناوەڕۆكێكی دەستورەكه ناكۆكن، له نێویاندا مافی دە‌نگدان له‌نێو 25 ئه‌ندامه‌كه‌دا و قه‌بارەی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌روەها ئه‌و دەستنیشان كردنی ئه‌و به‌شانه‌ی دەستورەكه كه دەبێت به زۆرینه‌ی دەنگ بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت.
چاودێران دەڵێن: له‌سه‌ر دانانی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا جیاوازی هه‌یه. فه‌رەنسا و ئه‌ڵمانیا له‌نێو ئه‌و ووڵاتانه‌دان كه دەیانه‌وێت گای فرۆهفشاتی سه‌رۆك وەزیری به‌لجیكا جێگه‌ی رۆمانۆ پرۆدی ئیتالیا بگرێته‌وە.
به‌ڵام به‌ریتانیا داخوازی دەكات ژان كڵۆود جه‌نكه‌ر ی سه‌رۆك وەزیری له‌كسه‌مبۆرگ ئه‌و پۆسته وەربگرێت.