سه‌رۆكی عێراقی موسوڵمانی سوننی دەڵێت: مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در دەتوانێت له‌عێراقدا تێكه‌ڵی سیاسه‌ت ببێت ئه‌گه‌ر هاتوو ملیشیا نا كانونیه‌كانی هه‌ڵوەشاندەوە و له هه‌موو جۆرە تاوانێكی كوشتن بێ گوناه دەرچوو.
غازی ئه‌لیاوەر ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه گوتی ئه‌و ئاخوندەیه كه سه‌رۆكایه‌تی ڕاپه‌ڕینێكی دژ به هێزەكانی هاوپه‌یمانانی كرد له ناوەڕاست و باشوری عێراق، لایه‌نگران و پشتیوانانی خۆی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وە دەبێت ئه‌و به پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بڕوات وەك له‌وەی چه‌ك هه‌ڵبگرێت.
سه‌رۆكی عێراقی له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی به‌شی زۆری سه‌ركردەكانی عێراق، ڕێبه‌رانی ملیشیاكانی پێشوو بوون و موقته‌دا ئه‌لسه‌دریش دەتوانێت هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌وانی هه‌بێت.
له به‌رەو پێشچوونێكی تردا، ڕێبه‌رانی عێراقی دەڵێن ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا ڕازی بوو‌ە به دەسته‌وەدانی دكتاتۆری پێشوو سه‌دام حوسه‌ین و كاربه‌دەستانی پێشوو تاوەكو له دوای وەرگرتنی دەسه‌لات له پاش 30 ی مانگی شه‌شه‌وە له لایه‌ن حكومه‌تی كاتی نوێی عێراقیه‌وە دادگایی بكرێن.