سه‌رۆك بوش دەڵێت: بڕیارەكه‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ندی كرد، پشتیوانی له حكومه‌تی كاتی عێراق دەكات كه رۆژی سی مانگی شه‌ش دەسه‌ڵات دەگرێته دەست و هه‌روەهاش پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و مانه‌وەی هێزە فرە نه‌ته‌وەییه‌كان بۆ دابین كردنی ئاسایش دەكات.
تۆنی بلێری سه‌رۆك وەزیری به‌ریتانیاش گوتویه‌تی په‌سه‌ند كردنی ئه‌و بڕیارە به تێكڕایی دەنگ سه‌لماندنێكه كه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وەیی جیاوازیه‌كانی پێشووی تێپه‌ڕاندووە.
دەنگدان له‌سه‌ر بڕیارەكه دوابه‌دوای ئه‌وە هات كه ژمارەیه‌ك ووڵات له‌وانه فه‌رەنسا و ئه‌ڵمانیا و رووسیا هه‌ندێ تێبینیان هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رنووسه‌كانی پێشتر به‌ڵام دواتر پشتیوانی خۆیان بۆ دوا به‌رنووس دەربڕی.
به پێی ئه‌و بڕیارە، هێزی نێونه‌ته‌وەیی له‌گه‌ڵ عێراقیه‌كان كارەكان ی تایبه‌ت به كردەوە له‌شكریه گرنگ و هه‌ستیارەكان ڕێك دەخه‌ن، به‌ڵام عێراق دەسه‌ڵاتی ڤیتۆی نابێت بۆ هێرشه له‌شكریه‌كانی كه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا دەكرێن.